گۆڕینه‌وه‌ى رۆڵ له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ تورکیا

رۆژنامه‌ى مه‌دا ده‌ڵێت: سوپاى تورکیا 10 ساڵی دیکە لە خاكى هەرێم دەمێنێتەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراق نهێنییه‌كى مانه‌وه‌ى سوپای توركیان له‌ناو خاكی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات كه‌ مانه‌وه‌یانه‌ بۆ ماوه‌ى 10 ساڵی دیكه‌ و تێبینى و سه‌ره‌نجیشی له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراقی هه‌یه‌ كه‌ بۆچی لە رێککەوتنە نوێیەکەدا یەکشەممەی رابردووى لەگەڵ تورکیا كه‌ له‌سه‌ر ئاو كردیان، هیچ باس و خواسێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌هاته‌ گۆڕێ.

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌كه‌، تورکیا بەبێ رەزامەندى بەغدا، نزیکەی حەوت هەزار سەرباز و ئەفسەرى لەناوچە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان جێگیرکردووە، لەکاتێکدا دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لەسەر داوای حکومەتی عێراق بڕیارە ساڵی داهاتوو بکشێنەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، پێدەچێت ئەنقەرە بڕیاری دابێت سەرباز و بنکە سەربازییەکانی لە خاکى عێراق و هەرێمى کوردستان لانیکەم بۆ ماوەی 10 ساڵی دیکە بهێڵێتەوە، لەکاتێکدا هەردوو وڵات لەسەر پرسی ئاو گەیشتنە رێککەوتن، بەبێ یەکلایکردنەوەى پرسی بوونى سەربازى ئەو وڵاتە.

یەکشەممەی رابردوو عێراق و تورکیا “رێککەوتنێکی مێژووییان” بۆ رێکخستنی سەرچاوە ئاوییەکانی نێوان هەردوولا راگەیاند، ئەوەش دواى دوو هەفتە لە بڕیارى تورکیا بۆ درێژکردنەوەى وادەى ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانى لە باشور و رۆژئاواى کوردستان.

رۆژنامه‌ى مه‌دا، وورده‌كانى بوونى سوپاى توركیاى له‌ هه‌رێم ئاشكرا كردووه‌ كه‌ لە هەندێک ناوچەدا تاوه‌كو 100 کیلۆمەتر خاکیان بەزاندووە و نزیکەی 136 بنکەیان دروستکردووە، کە 121 بنکەیان لە دوای ساڵی 2018 دروستکراون.

لە دوای دەستبەکاربوونی لە کۆتایی ساڵی 2022 وەک سەرۆک وەزیرانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانى سێجار سەردانی ئەنقەرەی کردووە، لە کاتێکدا بەغدا ساڵی رابردوو پارتی کرێکارانی کوردستانی وەک رێکخراوێکی قەدەغەکراو ناساند.

ئەحمەد یاسری، سەرۆکی سەنتەری عەرەبی – ئوسترالی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان پێیوایە بەهۆى ئەوەى تورکیا هاوپەیمانی ئەمەریکایە، دیدگای حکومەتی سودانی بەو ئاڕاستەیەیە رۆڵی ئێران بە رۆڵی تورکیا بگۆڕێتەوە، لە چوارچێوەیەکی سنوورداری ئابووری و بازرگانی و رەنگە ئەمنیشدا، هاوشێوەی ئەوەی لە سوریا روویدا، بەڵام بە قه‌بارەیەکى بچووکتر.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا ئەم کرانەوە عێراقییە بۆ فراوانکردنی هەژموونى دەقۆزێتەوە، بەو پێیەی رێگەی پێدەدات “جێگرەوەیەکى سنوردارى ئێران بێت و بوارێکی زیاتری پێدەدات بۆ چالاکیی ئەمنی و بازرگانی”.

بەوتەى یاسرى، دەستوەردانى ئەمنى تورکیا لە عێراق بۆ ئەنقەرە گرەنتى پاراستنى هەژموونیەتى لە سوریا، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى خواستى ئیسرائیل بۆ دابینکردنى هێڵێک لە باشورى سوریاوە بەرەو خۆرئاواى عێراق، بەهەڕەشەیەکى راستەوخۆ بۆ ئەنقەرە دادەنرێت، بۆیە عێراق دەبێتە پێگەیەکى ستراتیژى بۆ ئاسایشى نەتەوەیی تورکیا.

به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، وێنەکانى مانگى دەستکرد كه‌ چاودێری جموجۆڵه‌كانى سوپاى توركیاى له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكراوه‌ دەریدەخەن، كه‌ سوپاكه‌ لانیکەم 660 کیلۆمەتر رێگای بۆ بەستنەوەی بنکە سەربازییەکانی دروستکردووە. ئەم رێگایانە بووەتە هۆی بڕین و له‌ناوبردنى دارستانەکان و کاریگەرى هەمیشەیی لەسەر زەوی چیاکانى هەرێم بەجێهێشتووە.

هەرچەندە دروستکردنى بەشێک لەو بنکانە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان، بەڵام 89%یان لە دوای ساڵی 2018 ەوە دروستکراون، لەو ساڵەشه‌وه‌ تورکیا بەشێوەیەکی بەرچاو دەستیکرد بە فراوانکردنی ئامادەیی سەربازی خۆی لە هەرێمى کوردستانی عێراق.

سوپاى تورکیا تۆپبارانى چیاى مەتیناى دەستپێکردەوە

سوپاى تورکیا تۆپبارانى چیاى مەتیناى دەستپێکردەوە

لە شەڕى نێوان سوپاى تورکیا و پە*.کە.*ـکە  ئۆتۆمبێلى هاوڵ...

لە شەڕى نێوان سوپاى تورکیا و پە*.کە.*ـکە ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییەک پێکرا