هاوڵاتییه‌ك: سێ سه‌ر گامێشم له‌ناو ماده‌كه مرداربوونه‌وه
مه‌ترسییه‌كانى ماده ره‌شه‌كه‌ى سنوورى سلێمانى گه‌یه‌ندرایه داواكارى گشتى
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
کێشەی ئه‌و ماده ره‌شه ترسناكه‌ى ماوه‌ى نزیكه‌ى 20 رۆژه له شوێنى جیاجیاى پارێزگاى سلێمانى له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو دهڕژێندرێن، له‌لایه‌ن چه‌ند رێكخراوێكی ژینگه‌یه‌وه گه‌یه‌ندرایه داواكارى گشتى، هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت، سێ سه‌ر گامێشم له‌ناو ئه‌م ماده ره‌شه مرداربوونه‌ته‌وه.
هاوڵاتییه‌كه، خه‌ڵكى گوندى كانى گۆرانى نزیك مێرگه‌پانه، له‌به‌رده‌م داواكارى گشتى به 964ـى وت، ئه‌م ماده‌یه‌ى بووه هۆى مرداربوونه‌وه‌ى سێ گامێشهكهم تێزاب و نه‌وتى ره‌ش بوو.
وتیشی “زیانه‌كانم به 21 ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت جگه له زیانى مادى رۆژانه‌ى ئه‌و ماست و شیره‌ى له گامێشهكانم ده‌ستده‌كه‌وت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌و چیرۆكه‌ى خۆى بۆ داواكارى گشتى باس كردووه و ئه‌وانیش گوێیان لێگرت و تۆماریان كردووه.
لایخۆشییه‌وه، نەبیل مو‌سا، سەرۆکی رێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق کوردستان بۆ 964 ئاشكراى كرد، بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ماده‌یه ماوه‌ى 15 ساڵه به‌رده‌وامه ئه‌مه‌ش ته‌نیا له سلێمانى نییه به‌ڵكو له هه‌ولێر و دهۆكیش هه‌یه و پاشماوه‌ی كارگه و پاڵاوگه نایاساییهكانه.
وتیشی “پێشتر شاره‌وانى شوێنى بۆ فڕێدانى ئه‌م ماده‌یه د‌یاریكردبوو به‌ڵام به‌هۆى پڕبوونه‌وه‌ى شوێنه‌كان ئێستا ئه‌و تانكه‌رانه له‌و شوێنانه ده‌یڕێژن”.
دووپاتیكرده‌وه، پێویسته ئه‌م كێشه‌یه له‌رێگه‌ى یاساوه چاره‌سه‌رى بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كانمان به پارێزراوى بمێننه‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن