هەولێر

نۆژەنكردنەوەی 100 مەتری بە چوار قۆناغ دەبێت و قۆناغی یەكەم بەرەو تەواوبوونە

964+

دەشتی عارف – هەولێر

كارەكانی نۆژەنكردنەوە شەقامی 100 مەتریی هەولێر بەردەوامە و ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پڕۆژەكەش دەڵێت، لە قۆناغی یەكەمدا گەیشتوونەتە قیرتاوكردن.

964 ئەمڕۆ چوارشەممە 5.11.2025 كارەكانی پڕۆژەكەی بەسەركردەوە و بەڵێن عوزێری، سەرپەرشتیاری پڕۆژە بە 964ی وت، تەواوی پڕۆژەكە وایە كە لە فلكەی باز تا ترافیكی مەخمور نۆژەندەكرێتەوە، كارەكە بە چوار قۆناغ ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، لە قۆناغی یەكەمداین و سەرەتای هەفتەی داهاتوو قیرتاو دەكەین، كە بۆ یەكەم كیلۆمەترە، دواتر قۆناغەكانی دیكەش دەستپێدەكات، كە قۆناغی دووەمیش لە بەردەم زانکۆی جیهان دەستپێدەکات تا بەردەم نەخۆشخانە رۆژئاوا.

ئەندازیاری پڕۆژەكە ئەوەشی باس كرد، قۆناغ بە قۆناغ دوای قیركردن، بە رووی شۆفێراندا دەكرێتەوە، پلانەكەش وایە هەردوو سایدی شەقامەكە لە ترافیكی موسڵ تا ترافیكی مەخمور نۆژەن بكرێتەوە، كە ئێستا تەنیا لە یەك سایددا كار دەكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

نۆژەنکردنەوەی شەقامی 100 مەتری کاتی زیاتری پێویستە

نۆژەنکردنەوەی شەقامی 100 مەتری کاتی زیاتری پێویستە