لۆگۆی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
لە سبەینێوە
هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 وەردەگرن
964+
توانا نەقی
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دوێنێ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و سبەی 6ـی مانگ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویکردەوە، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان گەیشتووە و ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بودجە و بەرنامەکان دەست دەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە 6.11،2025 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لەم مانگەدا، زیاتر لە 97%ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی “هەژماری من” هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.