سودانى:

گەیشتین بە خۆبژێوى بۆیە هاوردەکردنى بەنزین و گاز و نەوتى سپى هاوردە رابگرن

عێراق گەیشتە خۆبژێوى؛ لە بەنزین و گاز

چیتر هاوردەى ناکات

حکومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی هاوردەکردنی بەنزین و گاز و نەوتی سپی داوە و ئاراستەی وەزارەتی نەوتی کردووە کە زیادەی بەرهەمی ناوخۆیی هەناردە بکات.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی لەسەرە و ئەمڕۆ سێشەممە 4.11.2025 دەرچووە، تێیدا هاتووە،”دوای هەوڵێکی سێ ساڵە و کارپێکردنی پاڵاوگە نوێیەکانی نەوت، عێراق گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی بەنزین، گازوایل (گاز) و نەوتی سپی”.

لە نوسراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە کە سەرۆک وەزیران بڕیاریداوە بە راگرتنى هاوردەى ئەو بەرهەمانە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە بریکاری دابەشکردن و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، کۆنترۆڵی بەکاربردنی ناوخۆیی بکەن و بڕی زیادەی بەرهەم بۆ هەناردەکردن تەرخان بکەن.

ئەم بڕیارە گۆڕانکارییەکی ستراتیژییە لە کەرتی وزەی عێراقدا، کە وڵاتەکە لە هاوردەکارییەوە دەگۆڕێت بۆ هەناردەکاری ئەم بەرهەمە نەوتییە سەرەکییانە.

لەبارەى موچە و نەوت؛ مەسرور بارزانى و سودانى بە تەلەفو...

لەبارەى موچە و نەوت؛ مەسرور بارزانى و سودانى بە تەلەفون قسەیان کرد