سەڵاحەدین

رووداوێکى هاتوچۆ چوار گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە و دوو کەسیش بە سەختى بریندارن

964+

سیروان خورشید- خورماتوو

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە بەیانى ئەمڕۆ لەسەر رێگاى پارێزگاى سەڵاحەدین بۆ قەزاى دۆر روویداوە، چوار کەس کە دوویان ئەندامى یەک خێزانن گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسى تریش بە سەختى بریندارن.

موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەرى هاتوچۆ دەرەکییەکانى خورماتوو، وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکان بۆ 964، وتیشى،”رووداوەکە لە نێوان ئۆپترایەک و پیکابێک روویداوە”.

ئاماژەى بەوەشکرد، بریندارەکان بەهۆى قورسى رووداوەکە بارودۆخیان ناجێگیرە و دوو کەسیش لەوانەى گیانیان لەدەستداوە، ئەندامى یەک خێزانن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح