"هیوادارین ئه‌م هاوكارییه به‌رده‌وام بێت"
هاوكارییه‌كه‌ى حكومه‌ت بۆ یانه‌ى نه‌ورۆز گه‌یشتووه و موچه‌ی یاریزانانی پێ دابەشده‌كه‌ن
964+
دیلان محه‌مه‌د جه‌زا – سلێمانى
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاری هاوكاركردنى یانه‌ى نه‌ورۆزى دا و بڕی 450 ملیۆن دینارى بۆ ناردن، سكرتێری یانه‌كه بۆ 964 پشتڕاستیكرده‌وه كه هاوكارییه‌كه گه‌یشتووه و هیوداریشه بۆ یه‌كجار نه‌بێت و به‌رده‌وام بێت.
شێركۆ كه‌مال به‌گ، سكرتێرى یانه‌ى نه‌ورۆز به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ هاوكارییه‌كه گه‌یشتووه و براده‌ران چوون وه‌ریبگرن و راسته‌وخۆ موچه‌ى مانگى ئه‌یلوولى یاریزانه‌كانى پێ دابه‌شده‌كه‌ن.
وتیشی “مانگانه پێویستمان به‌نزیكه‌ى 500 ملیۆن دیناره و له‌و هاوكارییه‌ى كه بۆمان هاتووه نزیكه‌ى 50 ملیۆنى كه‌م ده‌بێت”.
ماوه‌ى دوو مانگه موچه‌ى یاریزانه‌كانیان نه‌داوه، زۆربه‌ى یاریزانه‌كانیشیان له ئه‌ستێره‌كانى عێراق یاری ده‌كه‌ن و دووپاتیده‌كاته‌وه كه “ئه‌م هاوكارییه جێگه‌ى خۆى گرتووه و هیوادارین هاولایه‌ك هاوكاری یانه‌كه‌مان بكه‌ن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن