جۆن هێرلی جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا – وێنە؛ رۆیتەرز
بۆ زیاتر فشار خستنەسەر ئێران
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
964+
شۆڕش قادری
بۆ زیاتر فشار خستنەسەر ئێران، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای کرد، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا جۆن هێرلی، جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل، ئیمارات، تورکیا و لوبنان بکات.
هێرلی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “سەرۆک ترەمپ بە ئاشکرا رایگەیاندووە کە دەبێت، چالاکییە تیرۆریستییەکانی ئێران بە فشارێکی رێکخراو و بەردەوام وەڵام بدرێنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێی دیدار لەگەڵ هاوبەشەکانمان دەکەم بۆ ئەوەی هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە کە رێگە لە دەربازبوونی ئێران و هێزە هاوپەیمانەکانی لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بگرین.
تا ئێستاش بەرپرسانی ئێران وەڵامی ئەم لێدوانەی جێگری وەزیر خەزێنەی ئەمریکایان نەداوەتەوە.