لە کوێستانەکانی پیرانشار

ورچ هێرشی کردەسەر پیاوێک و برینداری کرد

964+

شۆڕش قادری

لە کوێستانەکانی شاری پیرانشاری سەربە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ورچ هێرشی کردە سەر پیاوێکی بەتەمەن و بە برینداری رەوانە نەخۆشخانە کرا.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری عەزیز ئیبراهیم نەژاد بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پیرانشار بڵاویکردووەتەوە، لە کوێستانەکانی مشکان نزیک بەنداوی سیلوێ، ورچ هێرشی کردووەتە سەر پیاوێکی تەمەن 65 ساڵ و قاچ و رانی بریندار کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پیاوە لەگەڵ چەند کەسێکی نزیکی خۆی بۆ شاخەوانی چوونەتە ئەو شوێنە و دوای دوورکەوتنەوە لێیان، لەلایەن ورچێکەوە پەلامار دراوە و بریندار کراوە، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کراوە و ئێستاش باری تەندروستی جێگیرە.

کوێستانی مشکان لە 25 کیلۆمەتری شاری پیرانشارە و ئەو ناوچەیە و بەتایبەتیش ناوچە سنوورییەکانی نێوان حاجی ئۆمەران و پیرانشار بە ژینگەی ورچی قاوەیی ناسراوە و زۆرجار لەوێ دەبینرێن، لە رابردووشدا چەند دانەیکیان هەر لەو سنوورانە لێ کوژراوە.

لاشەی ورچێکی قاوەیی هاوشێوەی ورچەکانی باڵەکایەتی لە ک...

لاشەی ورچێکی قاوەیی هاوشێوەی ورچەکانی باڵەکایەتی لە کرماشان دۆزرایەوە

پاییزەکە کردی بەڕاست و ورچی هەنگوین خۆریش ئامانی نییە

پاییزەکە کردی بەڕاست و ورچی هەنگوین خۆریش ئامانی نییە