زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی - وێنە: پەیجی زانکۆکە
لە توێژینەوە
ژمارەیەک لە زانكۆكانی كوردستان و عێراق لە ریزی 21 زانكۆی پێشكەوتووی دنیان
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، رایگەیاند 21 زانکۆی عێراق و هەرێمی كوردستان چوونەتە ریزبەندی لایدن Leiden بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی جیهانی.
راگەیاندراوی وەزارەتەکە ئەمڕۆ هەینی 31.10.2025 بڵاوكرایەوە و باسی ئەوەی كردووە، 21 زانکۆی عێراق لە ریزبەندی CWTS Leiden Ranking تۆمار كراون، کە دامەزراوەكە شیکاری و هەڵسەنگاندن بۆ کوالێتی توێژینەوەی زانستی لە دامەزراوە ئەکادیمییە جیهانییەکان دەکات و زانكۆكانی عێراق و كوردستانیش ئەنجامی کێبڕکێی بەرچاویان بەدەستهێناوە.
هەروەها هاتووە، ریزبەندییەكە https://open.leidenranking.com/ranking/2025/list)، لەسەر بنەمای پێوانەکردنی کوالێتی بەرهەمی توێژینەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگەی زانستی دانراوە، ئەمەشی بەپێی کۆمەڵێک نیشاندەری سەرەکی، لەوانە:
▪️ رێژەی سەدی توێژینەوەکان لەناو 10%ی سەرەوە لە ئاستی جیهانیدا لە رووی پاڵپشتییەوە.
▪️ نمرەی پێودانگی MNCS
▪️ نیشاندەری هاوکاری زانستی نێودەوڵەتی.
▪️ شیکاری دەرئەنجامی توێژینەوەکان لە رووی چەندایەتی و کوالێتی.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانكۆكانی هێناوە، كە بەم جۆرەن: “زانکۆی بەغدا، زانکۆی تەکنەلۆجیا، زانکۆی ئەلمستەنسڕییە، زانکۆی بابل، زانکۆی موسڵ، زانکۆی بەسرە، زانکۆی کوفە، زانکۆی ئەنبار، زانکۆی ئەلنەهرێن، زانکۆی سلێمانی، زانکۆی قادسیە، زانکۆی کەربەلا، زانکۆی دیالە، زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر، زانکۆی تەکنیکی ناوەڕاست، زانکۆی زیقار، زانکۆی دهۆک، زانکۆی واست، زانکۆی عێراقی، زانکۆی کەرکوک و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی”.
لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە “ڕیزبەندی CWTS Leiden لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەکنەلۆژیاوە دەرچووە.” (CWTS) لە زانکۆی لیدن لە هۆڵەندا یەکێکە لە زۆرترین ڕیزبەندییە جیهانییە گرنگەکان کە تایبەتمەندن بە شیکردنەوەی ئەدای توێژینەوە، چونکە پشت بە داتاکانی پلاتفۆرمی وێبی زانستی دامەزراوەی کلارڤات دەبەستێت و بە وردی و بابەتییەتی لە پێوانەکردنی کاریگەرییە زانستییەکانی دامەزراوە ئەکادیمییەکان جیا دەکرێتەوە.