بڕیارە و بۆ ساڵی نوێیە

هاوردەی ئۆتۆمبێلی لافاو و سووتاو بۆ عێراق قەدەغە کرا

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەستپێکردنی جێبەجێکردنی تایبەتمەندی عێراقیی تایبەت بە ئۆتۆمبێل لە سەرەتای ساڵی 2026ی داهاتووەوە راگەیاند، جگە لە پرنسیبی کەشوهەوا، کوالێتی و مۆدێل، لەساڵی نوێوە ئۆتۆمبێلی لافاو و سووتا داخڵ ناکرێ.

تایبەتمەندییە نوێیەکان، سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان دەگرێتەوە بەبێ گوێدانە جۆر یان وڵاتی دروستکراو.

فەیاز محەمەد عەبد، سەرۆکی دەزگای ناوەندیی پێوانە و کۆنترۆڵی جۆری سەر بە وەزارەتەکە بەپێگەی فەڕمی حکومەتی وتووە، جێبەجێکردنی تایبەتمەندی عێراقیی تایبەت بە ئۆتۆمبێل لە رۆژی 1.1.2026 وە بڕگەی تێبینیکردن دەستپێدەکات، سەرجەم هاوردەکاران و دروستکەران و بەرهەمهێنەران لەم بارەیەوە ئاگادار کراونەتەوە، و ئێستا هەموو شتێک کە پەیوەندی بەم بابەتەوە هەیە لەسەر پلاتفۆرمەکە بەردەستە.

لەبارەی تەکنیکی ئۆتۆمبێل ئەو وتی، چەندین بنکەی زانیارییمان هەیە کە تایبەتمەندیی عێراقیی لەخۆدەگرێت، کە بە پێویستی تەکنیکی ژمارە “167” ناسراوە، چونکە ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەیەک دروستکراون کە لەگەڵ کەشوهەوای عێراقدا گونجاو بن”، ئاماژەی بەوەشدا کە “ئەم تایبەتمەندییانە گرنگی بە لایەنەکانی وزە و سەلامەتی دەدەن بۆ دڵنیابوون لەوەی ئۆتۆمبێلی سەلامەت دەچنە عێراقەوە”.

بە گوێرەی پلانەکەی وەزارەتی پلاندانان، عێراق رێگە نادات بە چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو کە تووشی رووداو یان زیانی گەورە بوونەتەوە وەک ئۆتۆمبێلی سووتاو یان نوقمبوو کە تووشی لافاو، هەر جۆرە زیانێکی زۆر بوونەتەوە، ئەم ئۆتۆمبێلانە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نابن.

بەرپرسەکەی پلاندانان لەبارەی لایەنی هاوردە روونیی کردەوە، کاتێک بازرگانێک ئارەزووی خۆی بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ عێراق رادەگەیەنێت، زانیارییەکانی لە سیستەمێکی تایبەتدا تۆمار دەکرێت، و دەزگای ناوەندی لە رێگەی بەشی ئۆتۆمبێلەوە لەم بارەیەوە ئاگادار دەکاتەوە، و بەدواداچوون بۆ ئەم ئۆتۆمبێلانە دەکرێت و سەرچاوەکەیان و دەروازە سنوورییەکەیان کە لە رێگەیەوە هاتوونەتە ژوورەوە دەزانرێت، کە تەنیا لەگەڵ دەروازە فەرمییەکاندا مامەڵە دەکات.

هاوردەی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ عێراق 65% زیادی کردووە

هاوردەی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ عێراق 65% زیادی کردووە