26 کیلۆمەترى دەکرێتەوە

شەقامى 100 مەترى بەژمارە

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

دواى ساڵانێک چاوەڕوانى، بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو بەشێکى شەقامى 100 مەترى سلێمانى بکرێتەوە و لۆد و قەرەباڵغى ناوشارى سلێمانى کەمبکاتەوە.

گرنگى شەقامەکە لەوەدایە، ئەو کەسانەى لە سلێمانییەوە دەچنە گەرمیان و هەڵەبجە و قەرەداغ و پێنجوێن، دەتوانن شەقامەکە بەکاربهێنن و نەچنەوە ناوشارى سلێمانى و تووشى ئاستەنگى و قەرەباڵغى نەبن.

شەقامى 100 مەترى بەژمارە:
یەکەم: بەشێوەیەک دروستکراوە 75 ساڵ بەرگە بگرێت.
دووەم: تواناى هەیە ساڵانە 60 ملیۆن ئۆتۆمبێل بەسەریدا بڕوات.
سێیەم: پانییەکەى 62 مەتر و لە دوو سایدى گەورە و دوو شەقامى خزمەتگوزارى پێکهاتووە.
چوارەم: ئەستوورى قیرەکە 27 سانتیمەترە.
پێنجەم: خێرایى رێگەپێدراو 120 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
شەشەم: 4200 ستوونى رووناکى لەخۆى دەگرێت.

حەوتەم: سەرەتاى مانگى 11ـى 2025 26 کیلۆمەترى دەکرێتەوە.
هەشتەم: 11.7.2020 بەردى بناغەى دانراوە.