چوار راوچی لەسەر راوکردنی ئاسک و کەروێشک دەستگیر کران - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان
لە سنووری گەرمیان
چوار راوچی لەسەر راوکردنی ئاسک و کەروێشک دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
لە سنووری گەرمیان راوچییەکان بە هیچ جۆرێک واز ناهێنن و ئەمڕۆش چوار راوچی لەسەر راوکردنی ئاسک و کەروێشک دەستگیر کران و ئاژەڵە راوکراوەکانیشیان لێ سەنرایەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، “یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەرقەڵا چوار تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە ئاسکێک و کەروێشکێکیان راوکردووە”.
لەگەڵ دەستگیر کردنی راوچییەکان دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پاترۆڵ و لاشەی ئاسک و کەروێشکەکە و ئەو چەک و تەقەمەنیانەی راوەکەیان پێ ئەنجامدابوو.
هەر چوار تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەڵێت، لە زیادکردنی ئاشکرادا گۆشتی ئاسک و کەروێشکە دەفرۆشن و داهاتەکەی بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێننەوە.