قەرەبوو وەردەگرن
ئەو جوتیارانەى شارەزوور ئاگادار دەکرێنەوە کە زەوییەکانیان کەوتووەتە بەر پلانى ئیفرازى زەوى فەرمانبەران
964+
وریا فەتاح
سەرۆکایەتى شارەوانى شارەزوور، ئاگاداریى ئەو جووتیارانە دەکاتەوە کە زەوییەکانیان کەوتۆتە بەر پلانی ئیفرازی زەوی فەرمانبەران و داوایان لێدەکات لە ماوەی 15 رۆژدا سەردانیان بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان و وەرگرتنەوەی قەرەبوو.
بەپێی ئاگادارییەکە، زەوی ئەو جووتیارانە لە سێ شوێنی سنووری شارەوانی شارەزوور لەسەر نەخشەی بنەڕەتی شارەوانی دیاریکراوە.
شارەوانی شارەزوور داوا لە هەر جووتیارێک یان هاوڵاتییەک دەکات کە زەوییەکەی بەر ئەم ئیفرازە کەوتووە و ناوی لەو لیستەدا نییە کە لەلایەن شارەوانییەوە ئامادەکراوە، یان هەر کێشەیەکی یاسایی هەیە، یاخود کڕین و فرۆشتنی لەنێوان جووتیار و هاوڵاتی دیکەدا کراوە، لە ماوەی 15 رۆژ لە دەرچوونی ئەم ئاگادارییەوە، سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور بکات.
مەبەست لەم سەردانیکردنە، تۆمارکردنی ناو و زانیارییەکانە بۆ ئەوەی قەرەبووی زەوییەکەیان بۆ بکرێتەوە.
شارەوانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوە دیاریکراوە، لیستەکە دەچەسپێنرێت و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت بۆ وەرگرتنی رەزامەندی قەرەبووکردنەوە.
ئەمەش بەو مانایەیە کە قەرەبووکردنەوە تەنها ئەو ناوانە دەگرێتەوە کە لە لیستە هاتوون و ژمارەیان 30 کەسە.
لیستەکە بەم شێوەیەیە: