زیندانەکان قەرەباڵغن
کوردستان.. 827 ئالودەبوو لە مادەی هۆشبەر رزگار کراون
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێکی دەستپێکردووە تا سەرجەم زیندانەکانی پەیوەست بە ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر رێکبخاتەوە، لە رووی شوێن، دەرمان و جلوبەرگ، بەڕێوەبەرەکەیان دەڵێ، زیندان گەرچی قەرەبالغە، بەڵام توانراوە کەسانێک لە ئالودەبوون رزگاربکرێن.
ئەوان ئەمڕۆ لە سلمانین بۆ ئەوەی هەڵمەتەکە زیاتر روونبکەنەوە، ئیسحان عەبدولڕەحمان بەرێوەبەرەکەیانە ئەو بە 964ی وت، لەکۆی سەرجەم ئەو تاوانانەی لەسەر زیندانییەکانە، مادەی هۆشبەر بەرچاوترینییانە، بەڵام شیاندنەوەش بۆ زۆرێک لە ئالودەبووان کراوە.
بە گوێرەی ئاماری چاکسازییەکان، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک توانراوە لە رێگەی سەنتەرەکانەوە، 827 لە ئالودەبوونی مادەی هۆشبەر رزگاربکرێن و بەیەکجاری کێشانی مادەکە وازلێبهێنن.
داڕشتنەوە: ئەحمەد مستەفا