پەیامنێری 964ـیش ئاهەنگی گێڕا
ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو
+964
رێباز خدر – هەولێر
ئەمڕۆ لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو، کە نزیکەی 6000 خوێندکار بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمیان پێ بەخشرا.
لە نێو ئەو 6000 خوێندکارە، هاوکار و پەیامنێرمان دەشتی عارف یەكێک بوو لە دەرچوان و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرت لە کۆلێژی کارگێڕی بەشی تەکنیکی میدیا.
دەشتی عارف، باس لە ماوەی خوێندنی دەکات و دەڵێت، زیاتر لە ساڵێکە وەکو پەیامنێر لە دەزگای میدیایی 964 دەستم بەکارکردوە و بەردەوامم، وە لەگەڵ کارەکەم خوێندکاریش بووم،.
دەشلێت، ئەگەر چی کەمێک زەحمەت بوو بۆ من کە دوو کار لە یەک کات دا بکەم، بەڵام هاوکاری دەزگاکە بۆ من وای کرد کە سڵ نەکەمەوە و بەردەوامی بدەم بە پیشەکەم و تاوەکو گەیشتم بە ئەمڕۆ و بڕوانامەکەم وەرگرت، کە خەونی منداڵی من بوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی