له هه‌ڵه‌بجه برنج و شله و گۆشت به دوو هه‌زاره
964+
محه‌مه‌د عومه‌ر – هه‌ڵه‌بجه
چێشتخانه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه به پێشكه‌شكردنی خواردنی خۆش و هه‌رزان، ناوبانگی ده‌ركردووه و بازاڕیشی گه‌رمه.
ژه‌مێكی خواردنی برنج و فاسووڵیا، له‌گه‌ڵ شله‌یه‌كی زیاده‌ی قه‌یسی و سووپی نیسك و ئاوی مریشك، هه‌مووی به دوو هه‌زار دیناره.
چێشتخانه‌كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه‌ی داهاتێكی سنوورداریان هه‌یه و كاسبكاری ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ن، بۆیه به تایبه‌تی نیوه‌ڕۆیان جمه‌ی دێت و قه‌ره‌باڵغه.
خاوه‌نی چێشتخانه‌كه ده‌ڵێت، ئامانجم خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان، به تایبه‌تی به هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌یه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵلا