کۆلێجی تەکنیکی لە قەزای رزگاری کرایەوە – وێنە؛ ئیدارەی گەرمیان
سەربە زانکۆی گەرمیانە
کۆلیژی تەکنیکی لە قەزای رزگاری کرایەوە
964+
شۆڕش قادری
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کۆلێژی تەکنیکی کارگێری لە قەزای رزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21.10.2025 د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە گەرمیان بوو و دوای کۆمەڵێک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئیدارەی گەرمیان، چووە قەزای رزگاری و لە مەراسیمێکدا کۆلیژی تەکنیکی کارگێری کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئیدارەی گەرمیان، کۆلیژی تەکنیکی رزگاری سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانە و پێکدێت لە بەشەکانی تەکنیکی ژمێریاری و تەکنیکی میدیا، ئەوەش یەکەم کۆلیژی تەکنیکییە کە دوای بەقەزابوونی، لە رزگاری دەکرێتەوە.