عێراق ده‌چێته‌ روسیا و ئێران

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ره‌زامه‌ندیی داوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی روسیا و ئێران یاریی بكات.

له‌ كاتێكدا به‌ هۆی جه‌نگی رووسیا و ئۆکرانیاوه‌، فیدراسیۆنه‌ فه‌رمییه‌كان بایكۆتی روسیایان كردووه‌ و تیپه‌كانی روسیا له‌ هه‌موو خوله‌كاندا ده‌ركراون، به‌ڵام  هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌ روسیا یارییه‌كی دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ تیپی ئه‌و وڵاته‌دا بكات.

به‌ پێی زانیارییه‌كان 24ی ئادار، عێراق له‌ شاری سوشی به‌رامبه‌ر روسیا یاری ده‌كات و دواتریش رووده‌كاته‌ تاران، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران یاریی بكات.