دارایى زۆرترین خواستى لەسەرە
حەزت لە چ وەزارەتێک؟…تەلەفۆنت بۆ دێت و دەڵێن بووى بە وەزیر
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
گریمان تەلەفونت بۆدێت و دەڵێن بویت بە وەزیر، حەزت لە چ وەزارەتێکە؟، ئەمە پرسیارى 964 بوو بۆ ژمارەیەک هاوڵاتى لەناو بازاڕى سلێمانى و هەولێر، وەڵامەکان جیاواز بوون، بەڵام خواستى زۆر لەسەر وەزارەتى دارایى بوو.
ئەو هاوڵاتیانەى وەڵامى پرسیارەکەیان داوەتەوە، بۆچوونى جیاوازیان هەیە، هەریەکە و بەپێى تایبەتمەندى خۆى وەزارەتێک دیارى دەکات، بەڵام زۆرینەیان خواستیان لەسەر وەزیرى داراییە.
وەڵامى یەکێک لە هاوڵاتییەکان جیاوازە و دەڵێت: دەبێت ئەو تەلەفونەمان بۆ بێت؟.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح