بڕوانامەیان وەرگرت

دەرچوانى زانکۆى لوبنانى فەرەنسى کڵاوە رەشەکەیان خستە سەریان

964+

دەشتى عارف- هەولێر

زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی لە هەولێر، ئاهەنگی پازدەمین خولی دەرچووانی بەڕێوەبرد، کە تێیدا خوێندکاران سوێندی پابەندبوونیان بۆ پیشەکانیان خوارد و کڵاوەکانیان فڕێدایە ئاسمان.

ئیمان سابیر، یەکێک لە دەرچووان بە 964ـی ڕاگەیاند، “هەست بە دڵخۆشی و شادومانی دەکەم کە کۆتاییم بەم قۆناغەی خوێندن هێناوە و ئێستا خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسم”، بەڵام چاوى لەوەیە زیاتر بخوێنێ و ماستەر و دکتۆراش وەربگرێت.

زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی، کە زانکۆیەکی کەرتی تایبەتە، لە ساڵی 2007 لە شاری هەولێر دامەزراوە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر خوێندکار لە بەشە جیاوازەکانیدا وەردەگرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاهەنگى دەرچوانى خولى هەشتەمى پەیمانگاى تەکنیکى کوردس...

ئاهەنگى دەرچوانى خولى هەشتەمى پەیمانگاى تەکنیکى کوردستان بەڕێوەچوو