"بەشوێن پێی باپیرانماندا رۆیشتین"
بەڕێوەبەری پاسپۆرت و خزم و دۆستانی بەپێ گەڕانەوە گوندەکەیان
دەریا ئەحمەد _ کۆیە
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی کۆیە و چەند خەڵکێکی دیکەی گوندەکەیان لە کۆیەوە بە پیادە ڕۆیشتن گەڕانەوە گوندەکەیان و دەڵێت، دەیانەوێت یادی باپیرانیان بکەنەوە و بە ڕێگای ئەواندا ئەو گەشتەیان کردووە.
عەقید سەرکەوت عوسمان، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی قەزای کۆیە بە 964ـی وت، بۆ یەکەمجارە لە کۆیەوە بەپیادە رۆیشتین بۆ گوندی کە ناوی کاولانە، ئامانجیشیان گەڕانەوەیە بەو ڕێگایەی ساڵانی زوو باپیرانیان بەپیادە پێیدا هاتوچۆیان کردووە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی ژیانیان.
وتیشی “ئاشناکردنی نەوەی ئێستا بە مێژووی ڕابردوومان و بینینی سروشتی جوانی ناوچەکە و هاندانی نەوەی خەڵک بۆ پیادەڕوشتن و وەرگرتنی سودی تەندروستی لە ئامانجەکانی ئەو گەشتەمان بووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەم ئەزموونیان بوو و هەوڵیشدەدەن بۆ ساڵانی داهاتوو بەردەوام بن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن