له هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و چاره‌نووسی پێنج موچه نهدراوهكهى ئه‌مساڵ ده‌خاته‌ڕوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ چوار شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام به‌پێی كارنامه‌كه‌ی چارەنووسی پێنج مووچەكەی ئەمساڵ بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 10:00ـى به‌یانى ده‌ستپێده‌كات و له‌هۆڵى سه‌عد غهبدوڵاش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆ لەسەر دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان و داهاتی مانگانە دەكرێت، هه‌مانكات هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت لەبارەی خه‌رجكردنى مووچەی مانگه‌كانی ئەمساڵ دەخرێتهڕوو و هه‌ریه‌ك له وه‌زیری دارایی هه‌رێم و شاندى دانوستكار ئه‌م بابه‌ته‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو.