"وابكه منداڵه‌كه‌ت باوه‌ڕى به‌خۆى هه‌بێت"
پزیشكى كوردى پسپۆڕى منداڵان هۆكاره‌كانى بونیاتنانى كه‌سایه‌تى منداڵ ئاشكرا ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پزیشكێكی كورد كه پسپۆڕى له نه‌خۆشییه‌كان و گه‌شه‌ى منداڵان هه‌یه ده‌ڵێت، كەسایەتی مرۆڤ لەسەرەتای ژیانی منداڵی دیاریدەكرێت و دەوروبەر و پەروەردەش رۆڵی زۆر گرنگ دەبینن لە بنیاتنانی كەسایەتی منداڵدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حەوت خاڵ وه‌كو هۆكار باس ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى کەسایەتییه‌كی بەهێز بۆ منداڵان بنیات بندرێت.
د.محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، پزیشكه كورده‌كه‌یه و له هه‌ولێر داده‌نیشێت، ده‌ڵێت “گرنگه ناوه‌ندێكی خێزانى ئارام بۆ منداڵ هه‌بێت چونكه كێشه و گرفتی خێزانی كار لەسه‌ر كەسایەتی و دەروونی منداڵ دەكات و گەورەترین هۆكاری پەشۆكانی دەروونی منداڵە”.
شێوازی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ منداڵ، یارمەتیدانى منداڵان بۆ ئه‌وه‌ى فێرببن، برودان به‌به‌هره‌كه، هاندانی بۆ خوێندنەوە، به‌هێزكردنى پەیوەندی كۆمەڵایەتی منداڵ و زیادكردنى باوەڕبەخۆبوونی منداڵ، ئه‌م حه‌وت هۆكاره بۆئه‌وه‌ى كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى له‌داهاتوودا به‌هێز بێت.
روونیشیده‌كاته‌وه، بۆ ئەوەی منداڵ خاوەن كەسایەتیەكی تەواو بەهێزبێت دەبێ باوەڕی بەخۆی هەبێ، ئەمەش بەوە دەبێت ئازاد بكرێ لە دەربڕینی بۆچونەكانی، داوای بۆچونی منداڵەكەت بكە دەربارەی هەندێ شت، لەبەردەم خەڵك هەندێجار ستایشی بكە، هەندێ ئەركی پێبسپێرە وەك رێكخستنی ژوورەكەی و هاوكاری كردنی خوشك و براكانی.