لینكەكە بەردەستە

ئەگەر ناوت لە زانکۆی سەڵاحەددین هاتووەتەوە خۆت تۆمار بکە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەددین لە هەولێر داوا لەو دەرچووانەی پۆلی 12 دەكات، کە لە زانکۆكە ناویان گەڕاوەتەوە، خۆیان تۆمار بكەن و دەست بە مامەڵەی وەرگرتن بكەن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین سامان عەبدوڵلا، ئەمڕۆ سێشەممە 14.10.2025 بە 964ی راگەیاند، پێویستە سەرجەم ئەو قوتابییانەی لە زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر ناویان گەڕاوەتەوە، لەو لینکەی بڵاوكراوەتەوە، ناوی خۆیان تۆماربکەن.

هەروەها وتی، ئەو قوتابییانەی لە زانكۆی سەڵاحەدین ناویان هاتووەتەوە، با سەرجەم پێداویستییەکانی مامەڵەی وەرگرتن (بە پێی ئەو لیستەی کە لە خوارەوە بڵاوكراتەوە) ببەن بۆ ئەو کۆلیژ و بەشانەی کە لێی وەرگیراون.

زانكۆی سەڵاحەددین لینكی خۆتۆماركردن و هەروەها لیستی مامەڵەی وەرگرتنیشی بڵاوكردووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشممە ئەنجامی زانكۆلاین راگەیاندرا و ناوی ئەو قوتابییە دەرچووانەی پۆلی 12 دەركەوت، كە لە زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان بۆ وەرزی خوێندنی نوێی 2025-2026 وەرگیراون.

ئەگەر ناوت لە زانکۆی سەڵاحەددین هاتووەتەوە خۆت تۆمار بکە

وردەکارى وەرگرتن و وەرنەگرتنى دەرچوان بە ژمارە

وردەکارى وەرگرتن و وەرنەگرتنى دەرچوان بە ژمارە