لە رواندز

هاتوچۆکردن بەسەر پردی کاولۆکان ئاسایی بوویەوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە دوای چوار رۆژ لە داخرانی پردی کاولۆکان ئەمڕۆ بە رووی شۆفێران کرایەوە، تەواوی کەم و کوڕی پردەکە چاک کراون و کێشەی نیە بۆ هاتوچۆ.

پردەکەی کاوڵۆکان بەهۆی شکانی راگرێکی ناوەڕاستی لە بەیانی رۆژی  شەممەوە داخرابوو، سێ رۆژە تیمەکان کاری تێدا دەکەن تاوەکو چاک کرایەوە.

پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ تیمەکانی چاککردنەوەی پردەکە کردووە، دەڵێن، پردەکە بە تەواوی نۆژەن کراوەتەوە و هیج گرفتی نیە بۆ هاتوچۆ کردن، بەڵام پێویستە شۆفێرانی بارهەڵگر پابەندی ئەوەبن کە بە نۆرە بەسەر پردەکە تێپەڕن بۆ ئەوەی دووبارە پلێتەکانی تووشی شکان نەبێتەوە.

پردی کاولۆکان تەمەنی زیاتر لە 50 ساڵە و جگە لەوەی رێگای هاتوچۆی نێوان رواندز بۆ سۆرانە، رێگایەکی سەرەکی بە یەکەوە بەستنەوەی بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران  و هەولێر و سۆرانە.

پێشتر، خۆسرەت سادق بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە 964ـی وت، کۆمپانیایەکی تایبەت هاتووە بۆ چاککردنەوەی پردەکە، بەڵام بۆمان دەرکەوت کە بۆری ئاوی خواردنەوەی گوندی کاولۆکان و کێبڵی ئینتەرنێتیش بە ژێر پردەکەدا تێدەپەڕن، ئەمەش کارەکەی بۆ تیمەکانی ئێمە قورستر کردووە.

وەک باسی کرد، لە چەند رۆژەی دواییدا و بەهۆی داخستنی رێگای گەلی عەلی بەگ و جێبەجێکردنی ماستەرپلانی گەشتیاری،  پردە گەورەی کاولۆکان لۆدی بارهەڵگرەکانی لەسەر بووە و هەر ئەوەش هۆکاری شکانی پردەکە بووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لۆدی بارهەڵگرەکان پردەکەی کاولۆکانی شکاندووە

لۆدی بارهەڵگرەکان پردەکەی کاولۆکانی شکاندووە

راگرەکانی کاولۆکان چاککرانەوە بەڵام ئەمڕۆ ناکرێتەوە

راگرەکانی کاولۆکان چاککرانەوە بەڵام ئەمڕۆ ناکرێتەوە