چاوه‌ڕێی پێگه‌شیتنى هەناره
فێستڤاڵه‌كه‌ى ئه‌مساڵى هه‌ڵه‌بجه هونه‌رى بۆ زیاد كراوه و شوێنی پشوودانیشی فراوانتر كردووه
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە دوێنێوە ئامادەکارییەکانی 11ـەمین فێستیڤاڵی هەنار لەناو پارکی شاری یاری هەڵەبجە دەستیپێکردووە، پارکه‌كه بەڕووی هاوڵاتیاندا داخراوە چونکە كارى تێدا ده‌كرێت و سەرقاڵی درووست‌کردنی کەپرەکانن، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیش ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێی پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى هه‌نار ده‌كه‌ن.
عاسی فایەق، ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، ئامادەکارییەکان دەمێکە دەستیپێکردووە و لە دوێنێشەوە ئەو کۆمپانیایەی کە کەپرەکان دروستدەکات دەستبەکاربووە.
وتیشی “بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەی کەپرەکانمان کەمتر کردۆتەوە و شوێنى پشوودانى سه‌ردانیكارانمان فراوانتر كردووه”.
ئاشكراشی كرد، ئه‌مساڵى فێستڤاڵه‌كه بڕگه‌ى جۆراوجۆرى هونه‌ر بۆ زیاد كراوه بۆ ئەوەی گەشتیار و سەردانیکەران بتوانن چێژ لە تەواوی چالاکیەکان وەرگرن.
سەبارەت بە کاتی ده‌ستپێكردنى فێستیڤاڵەکەش عاسی فایەق وتی، ده‌بێ چاوه‌ڕێى پێگه‌یشتنى هه‌نار بكه‌ین و ده‌شیانه‌وێت سێ رۆژی گونجاو دیاری بکەن کە بکەونە کۆتایی هەفتە و دەوامی فەرمی تێدا نەبێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن