هەڵەبجە

بەتۆمەتى دزینى دەرزەنێک ماتۆڕ دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى هەڵەبجە، دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە 12 ماتۆڕیان لەناو شارى هەڵەبجە و دەورووبەرى دزیوە.

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى هەڵەبجە، چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان لە بەشى پۆلیسى نەهێشتنى تاوانى هەڵەبجە تۆمار کردووە کە ماتۆڕسکیلەکانیان لە ناوشارى هەڵەبجەو دەروروبەرى دزراوە، هەربۆیە دەستبەجێ لەلایەن بەشى پۆلیسى نەهێشتنى تاوانەوە دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.

وەک باسکراوە، لە ئەنجامى بەدواداچوونەکانیان توانراوە دوو تۆمەتبارى تەمەن 16 ساڵ و 21 ساڵ لە رەگەزى نێر کە دانیشتووى پارێزگاى هەڵەبجەن، دەستگیر بکەن.

ئاشکراشى کردووە کە تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەپێی مادەی 446ـى یاساى سزادانى عێراقى راگیراون.

لە خورماتوو دزینى ماتۆڕ بەردەوامە

لە خورماتوو دزینى ماتۆڕ بەردەوامە