بۆرییەکان خاوێن و تاقیکرانەوە

دوو هەفتەی تر دانیشتووانی قوشتەپە و گوندەکانی دەورووبەری تێرئاو دەبن

964+

شۆڕش قادری

کەمتر لە دوو هەفتەی دیکە ئاوی خواردنەوە دەگاتە دانیشتووانی قەزای قوشتەپە و دەورووبەری و ئەمڕۆ بۆرییەکان خاوێن و تاقیکرانەوە، بەو هیوایەی چیدی کەمی ئاوی خواردنەوەیان نەمێنێ و تێرئاو ببن.

دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كان لە پڕۆژەی ئاوی قەزای قوشتەپە و گوندەكانی دەورووبەری لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە 12.10.2025 کارەکانی خاوێن کردنەوەی بۆرییەکان بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا و بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەی دیكە ئاوی پاك دەگاتە سەرجەم هاوبەشەکانی قەزای قوشتەپە و دەورووبەری.

پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەورووبەری، یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانى شارى هەولێر و بە تێچووی 189 ملیار و 670 هەزار دینار و لەسەر بودجەى حکومەتى هەرێم جێبەجێ کراوە، سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت و ئومێد هەیە بە تەواوبوونى، كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپە و بیستانە و زیاتر لە 60 گوندی سنوورەكە بە تەواوەتی چارەسەر ببێت.

بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە لە 17.9.2024 دانرا، پڕۆژەکە سێ کۆگای بە قەبارەی پێنج هەزار مەتر سێجای هەیە، بۆرییەکەی 38 کیلۆمەتر درێژە بە تیرەی 900 ملیمەتر، بۆ بەستنەوەی بە تۆڕی ئاوی قوشتەپە 80 هەزار مەتر بۆری پێویستە.

پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە لە تەواوبووندایە و زیاتر لە 100 بیر ...

پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە لە تەواوبووندایە و زیاتر لە 100 بیر دادەخرێن

پرۆژەی ئاوی قوشتەپە وەکو تێست کەوتە کار

پرۆژەی ئاوی قوشتەپە وەکو تێست کەوتە کار