لەکاتی دابەزین لە پاسەکە تووشی ئەو رووداوە بووە

لە قەڵادزێ کچێکی تەمەن پێنج ساڵ کەوتە ژێر مینی پاسێک و گیانی لەدەستدا

964+

محەمەد عەلی – راپەڕین

لە گەڕەکەی راپەڕین لە قەڵادزێ، کچێکی تەمەن پێنج ساڵ لە باخچەی ساوایان بە پاس گەڕاوەتەوە، لەبەر دەرگای ماڵ و لەکاتی دابەزینی، مینی پاسەکە گەڕاوەتەوە دواوە و بەسەریدا رۆیشتووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

راستی خدر لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە 964ـی وت، “نزیک کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.10.2025 کچێکی تەمەن پێنج ساڵان بە برینداری گەیەنرایە بەشی فریاکەوتنی قەڵادزێ و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی، رادەستی کەسوکاری کرایەوە”.

بەقسەی راستی خدر، رووداوەکە لە گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ بووە، کاتێک منداڵەکە بەپاسی تایبەتی باخچەکە گەڕاوەتەوە، لەکاتی دابەزین چووەتە پشتی مینی پاسەکە و شوفێرەکە نەیبینیوە، بۆیە بەسەریدا رۆیشتووە و ئەو رووداوەی لێکەوتووتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە 24 کاتژمێری رابردوودا 8 کەس بە رووداوی هاتوچۆ مردوون

لە 24 کاتژمێری رابردوودا 8 کەس بە رووداوی هاتوچۆ مردوون

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا