"پەراوێزخستنی زمانی ستەمکاری لە کاری رۆژنامەوانیدا"
CPT راهێنانی “گوڵی لالە”ی بۆ 22 رۆژنامه‌نووس و چالاكوانى هەڵەبجە رێكخست
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوى CPTده‌ستى به كاره‌كانى راهێنێك بۆ رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانى هه‌ڵه‌بجه كرد به‌ناوى راهێنانى “گوڵى لاله”، رێكخه‌رى رێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت به‌شێكی راهێنانه‌كه تایبه‌ته به دوورخستنه‌وه‌ى رۆژنامه‌وانان له زمانى سته‌مكارى.
كامه‌ران عوسمان رێكخه‌رى رێكخراوى CPT به 964ـى وت ئه‌م راهێنانه‌یان له هه‌ڵه‌بجه لە بەردەوامی زنجیرە راهێنانەکانی “گوڵی لالە”یه، كه ماوه‌یه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش راهێنانێكی دوو رۆژەیه بۆ 22 رۆژنامەوان و چالاکوان.
وتیشی “ئامادەبووانی راهێنانەکە، چالاکانە بەشدارییان لە راهێنانەکانی، پەراوێزخستنی زمانی هەڵاواردن و زمانی ستەمکاریدا لە کاری رۆژنامەوانی و چالاکوانیدا کرد”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەشێکی دیكه‌ی راهێنانەکان، جەختکردنەوە بوو لەسەر ناسینەوەی زانیاری چەوت، زانیاری ساختە و زڕە زانیاری و هەروەها بەهێزکردنی توانای بەشداربووان بۆ راستاندنی زانیارییەکان “فاکت چێکینگ”.
پڕۆگرامی ڕاهێنانی “گوڵی لالە”، بە پاڵپشتی دارایی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵندا وەکو بەشێک لە خەڵاتی “Human Rights Tulip Award” بەڕێوەدەچێت، کە تیمی کوردستانی عێراقی CPT براوەی خەڵاتەکە بوو بۆ ساڵی 2024.