لەسەر ئاستى پۆلى 12 و زانکۆ و پەیمانگاکان
خاوەنى شنگلبانە: خوێندکار و قوتابییە یەکەمەکان خەڵات دەکات
وریا فەتاح
خاوەنى پڕۆژەى گەشتیارى شنگلیانە، وەک پیشەى 11 ساڵ لەسەر یەک، خوێندکار و قوتابییە یەکەمەکانى سەر ئاستى رواندز و کوردستانى خەڵاتکرد.
هاوار مستەفا، بەڕێوەبەرى گشتى شنگلبانە بە 964ـى وت،”چالاکییەکە دوو ئیڤێنتە، لە یەکەمیاندا یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى سنوورى رەواندز خەڵاتکران، لە ئیڤێنتى دووەم، یەکەمى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکانى کوردستان خەڵاتکران کە خاوەنى توێژینەوەن لەرووى بەرەوپێشبردنى کەرتى ئابورى”.
بەوتەى هاوار مستەفا، تەنیا خەڵاتکردن نییە و ئەو قوتابى و خوێندکارانە بە درێژایى تەواوکردنى ماوەى زانکۆ، ساڵانە هاوکاریى داراییان پێدەدرێت.
جەختیشى کردەوە، لەماوەى 11 ساڵى رابردوودا،209 قوتابى و خوێندکار سودمەند بوون و ساڵانى داهاتووش بەردەوام دەبێت.
ئەو قوتابیانەى ئەمڕۆ خەڵاتیان وەرگرت ژمارەیان 16 کەس بوو
پێداچوونەوە: وریا فەتاح