"بنەماکەیم لە سەلاحەدین دەمیرتاش وەرگرتووە"

هەڤاڵ ئەبوبەکر دیزانێکی نوێی بۆ جلە کوردییەکانی کردووە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

پارێزگارە قۆز و شیکپۆشەکەی سلێمانی دیزانێکی نوێی بۆ جلەکانی کردووە و وەک خۆی دەڵێت، هەر چوار پارچەی کوردستانی تێکەڵ کردووە.

یەکەمین دیداری کوردناسی لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر بە جلێکی قاوەیی کوردی کەشخەوە لە دیدارەکە دەکەوت، پەیامنێری 964 چووە بەردەمی و لەسەر جلەکانی دواندی، ئەو وتی، “بنەمای ئەم جلانەم لە سەلاحەدین دەمیرتاش وەرگرتووە، بەڵام کەلتوری رۆژهەڵات و باکور و رۆژئاو و باشوری کوردستانمان تێکەڵاو کردووە”.

هەرچەندە هەڤاڵ ئەبوبەکر لە زۆربەی بۆنە و مەراسیمەکاندا بە جلی کوردییەوە دەردەکەوێ، بەڵام خۆی دەڵێت، تەنیا سێ بۆ چوار قاتی کوردی هەیە و دوبارەیان دەکاتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر باسی گرنگی دیدارەکەشی کرد و وتی، “لە رابردوو و لە ئێستاشدا غەدرێکی گەورەمان لێکراوە، بەڵام بە هەوڵدانی شێلگیرانە و بە بایەخدان بە کەلتور و زمان و فەرهەنگ و هونەر دەتوانین بگەینەوە شوێنی شایستەی خۆمان و قەرەبووی ئەو قۆناغانە بکەینەوە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هەڤاڵ ئەبوبەکر: من پاسەوانی خەڵکم نەک خەڵک پاسەوانم بێ...

هەڤاڵ ئەبوبەکر: من پاسەوانی خەڵکم نەک خەڵک پاسەوانم بێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەڵێ بۆ سلم و سەلام، نا بۆ شەڕ، نا بۆ ئی...

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەڵێ بۆ سلم و سەلام، نا بۆ شەڕ، نا بۆ ئیستیسلام