بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی هەرێم

 400 کورسی خوێندن لە زانکۆکانی عێراق دابین کرا

964+

ژێوار خدر

بۆ ئەو دەرچووانەی پۆلی 12ی ئامادەیی کە ئارەزووی خوێندن لە زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکەن، هەلێکی نوێ رەخسا و ئەمساڵ 400 کورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێم تەرخان کراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا لە رێگەی زانکۆلاینەوە دەرگای پێشکەشکردن دەکرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایەگەیاند، لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی فیدراڵ، بڕی 400 کورسی خوێندن بۆ خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دابین کراوە.

دەشڵێت، ئەو دەرچووانەی پۆلی 12ی ئامادەیی کە ئارەزووی پێشکەشکردنیان هەیە، دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا لە رێگەی لینکێکی تایبەتەوە کە لە وێبسایتی “زانکۆلاین” بڵاودەکرێتەوە، داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

لە سبەینێوە بۆ ماوەی 10 رۆژ زانکۆلاین کارا دەکرێت

لە سبەینێوە بۆ ماوەی 10 رۆژ زانکۆلاین کارا دەکرێت