پڕۆژەی ئاوی قەزایی خەبات - وێنە: KRG
بێ ئاوی پێ چارەدەکەن
نزیكەی 200 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی خەبات تەرخانکرا
ئەحمەد مستەفا
بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەیەكی تر، وەک پارێزگای هەولێر دەڵێ، ستراتیژیی بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئاوی دەڤەرەكە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندنی ا بە دابینكردنی گوژمەی 195 ملیار و 145 ملیۆن دینار.
ئەوەش، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ” ئاوی قەزایی خەبات” لە سنووری پارێزگای هەولێر.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، بڕیارە لەو نزیكانە دەستبكرێت بەگرتنبەری رێکارەكان و تەواوکردنى کاروبارەکان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
باس لەوەشکراوە، چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە، كە بە هۆیانەوە توانراوە قۆناغی زۆرباش ببڕن و گرفت و كێشەكان چارەسەربكرێن.
لەوانەش ئەنجامدانی گەورەپڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی خواردنەوەی هەولێر و پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە، كە لە ئێستا قۆناغی زۆر باشیان لە جێبەجدێكردنیاندا بڕیوە و بە تەواوبوونی هەردوو پڕۆژەش لە كۆتایی ئەمساڵدا گرفتی لەمێژینەی دەیان ساڵەی کەمئاوی سنووری هەولێر بۆ دەیان ساڵی دیکە چارەسەر دەکات.