له دوو ناوه‌ندى خوێندن زیاتر له 600 قوتابی هه‌یه
لە چاکسازی گەورانی هەولێریش ساڵى نوێى خوێندن بۆ سزادراوان ده‌ستیپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوشێوه‌ى ناوه‌نده‌كانى دیكه‌ى خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا، ئەمڕۆ یەکشەممە خوێندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێریش ده‌ستیپێكردووه، كه ماوه‌ى 17 ساڵه وانه‌ى تێدا ده‌خوێندرێت.
له چاكسازى گه‌وران دوو ناوه‌ندى خوێندن بۆ سزادراوان هه‌یه به ناوه‌كانى قوتابخانەی (نوێبوونەوەی بنەڕەتی) و (ئامادەیی نوێگەری).
بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر، بڵاویكرده‌وه، ماوەی 17 ساڵە پڕۆسەی خوێندن لە بەڕێوبەرایەتییەکەیان بهرٍِێوهدهچێت و سه‌ره‌تا ته‌نیا به سێ قوتابی دەستیان پێکردووه و ئێستاش قوتابی سزادراویان هه‌یه گه‌یشتووه‌ته ئاستی خوێندنی پەیمانگا و زانکۆ.
خوێندن لە چاکسازی بەهەمان سیستەمی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوە دەچێت، بە یاسا ڕێکخراوە، لە یاسای دام و دەزگای گشتی بۆ چاکسازی کۆمەڵایەتی عێراقی ساڵی 1981 دا گرنگی داوە بە فێرکردن و خوێندەواری لە نێو بەندینخانەکان.
باس له‌وه‌شده‌كات، زۆرینەی بەندكراوان لەو كەسانەن نەخوێندەوارن یان ئاستی خوێندەوارییان تێنەپەڕاندووە، تەنانەت لە ساڵی 2017 بۆ 2018 رێژەی نەخوێندەوار یان قۆناغی سەرەتایی له‌ناو چاكسازییه‌كان بە %65 خەمڵێنراوە، به‌ڵام له‌ئێستادا ژماره‌ى قوتابییه‌كانى ناو چاكسازى 550 و ژماره‌ى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكانیش 95 خوێندكاره.
چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر ده‌ڵێت، گرنگی ئەم پڕۆسەیە بۆ سەرقاڵکردنی سزادراوان بۆ پڕکردنەوەی کاتە بەتاڵەکانیان لە چاکسازی و بەستنەوەیان بە جیهانی دەرەوەیه و هۆکارێکیشە بۆ دوورکەوتنەوە لە دووبارە ئەنجامدانەوەی تاوان چونكە نەخوێندەواری و نەزانی دوو هۆکاری سەرەکیی بۆ ئەنجام دانی تاوان.