هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە ژمارەیەک فڕۆکەخانەی وڵاتانی ئەوروپا - وێنە؛ رۆیتەرز
چەند گەشتێکی ئاسمانی دواخران
هێرشی ئەلیکترۆنی کرایەسەر ژمارەیەک فڕۆکەخانەی وڵاتانی ئەوروپا
964+
شۆڕش قادری
هێرشی ئەلیکترۆنی کرایەسەر ژمارەیەک فڕۆکەخانەی وڵاتانی ئەوروپا و چەند گەشتێکی ئاسمانی دواخران.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووە، ئەمڕۆ شەممە 20.9.2025 لە چەند وڵاتێکی ئەوروپایی هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر سیستمی چەند فڕۆکەخانەیەک لەوانەش، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی برۆکسێڵ، بەرلینـی ئەڵمانیا و فڕۆکەخانەی هیسرۆـی لەندەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان، گەشتیارێکی زۆر لەو فڕۆکەخانانە ماونەتەوە و چاوەڕێی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان دەکەن.