بە نووسرای سەر دیوارەکان بێ گەنجانی ئەو گەڕەکە سووتاون
کۆڵانی عاشقان لە گەڕەکی سێتاقانی هەولێر ناوێکی جیاوازی پایتەخت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
کۆڵانی عاشقان لە گەڕەکی سێتاقانی هەولێر ناوێکی جیاوازی پایتەختە و هەر کە رێت کەوتە ئەو گوزەرە، بە نووسراوی سەر دیوارەکانی ئەمبەراوبەری کۆڵانەکە بۆت دەردەکەوێ، گەنجانی ئەو گەڕەکە خراپ گیرۆدەی عەشق و خۆشەویستی بوون.
مەهدی خالید، دانیشتوویەکی گەڕەکی سێتاقان قسەی بۆ مایکی 964 كردووە و دەڵێت، “لە ساڵانی دوو هەزارەوە ئەم کۆڵانە بە کۆڵانی عاشقان مەشهورە و گەنجان بە نووسین لەسەر دیوارەکان هەست و عەشقی خۆیان دەردەبڕن”.
باسی لەوەش کرد، سەرەتا چەند گەنجێک عاشقی کچانی ئەو کۆڵانە بوون و ئیدی بە کۆڵانی عاشقان ناوی دەرکردووە، ئێستاش لای هەندێک لە خەڵکی ئەو گەڕەکە، تا نەڵێی کۆڵانی عاشقان نازانن، مەبەستت ئەو کۆڵانەیە.
مەهدی خالید ناشیشارێتەوە کە خۆیشی عاشق بووە و بە خۆشەویستی ژنی هێناوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری