نزیکەی سێ ملیار دیناری تێدەچێت

ماتۆڕسکیل و پاسکیلفرۆشان لە هەولێر دەبنە خاوەن بازاڕێکی هاوچەرخ 

964+

توانا نەقی

لەمەودوا هەر کە ویستان پاسکیل یان ماتۆڕسکیل بکڕن بازاڕ و شوێنی تایبەتی خۆی هەیە و بە تێچووی نزیکەی سێ ملیار دینار بازاڕێکی هاوچەرخی پایسکل و ماتۆرسکیل لە هەولێر دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بازاڕی ئێستا ماتۆڕ سکیل و پاسکیل ئەنجومەنیان هەیە و پارێزگار و شارەوانێش بەمەبەستی گرنگی دان بە سیمای شار و نەهێڵانی جەنجاڵی بازاڕێکی هاوچەرخیان بۆ دروست دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، بازاڕەکە لەسەر رووبەری 10 دۆنم زەوی لەسەر رێگای کۆنی هەولێر – کەرکوک بە تێچووی 2 ملیار و 887 ملیۆن و 574 هەزار دینار دروست دەکرێت.

لە ئێستادا بازاڕەکە دەکەوێتە ناو جەرگەى شارى هەولێر و سیمایەکی ناشیرین و قەرباڵغ و جەنجاڵییەکی زۆری بۆ هاوڵاتیان دروستکردەوە، ئەوە سەرباری بچووکی دوکانەکانیان و تەسکی شەقامەکەیان، کە وای کردووە زۆربەى دوکاندارەکان پاسکیلو ماتۆڕەکان لەسەر شەقام نمایش بکەن بۆ فرۆشتن.

مەیدانی ماتۆڕفرۆشان و پیشەسازی باكوور لە زێدەڕۆیی پاك...

مەیدانی ماتۆڕفرۆشان و پیشەسازی باكوور لە زێدەڕۆیی پاككرانەوە