چەند رۆژێکە ئاسمانی ناوچەکەی تەنیوە

“دوکەڵەکەی پشت گوندەکانی سێکانیان نامێنێت”

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

چەند رۆژێکە دوکەڵێکی رەش لە پاڵاوگەیەکی ناحکومی لە پشت گوندەکانی سێکانیان و گورکەچاڵ لەسەر رێگای هەولێر بەرزدەبێتەوە و ئاسمانی ئەو ناوچەیەی تەنیوە، خاوەن پاڵاوگەکە دەڵێت، هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت و دوکەڵەکە نامێنێت.

شوان عەزیز خاوەن پاڵاوگەی  ABGبە 964ـی وت، هۆکاری ئەو دوکەڵە کێشەی تەکنیکی ناو پاڵاوگەکە نییە، بەڵکو بۆ سووتاندنی ئەو غازە دەگەڕێتەوە کە دەیانەوێت بیکەن بە غازیLPG   بەڵام بەهۆی نەبوونی عەمبارەوە دەیسووتێنن.

وتیشی، دوێنێ شەو عەمبارەکە ئامادە بووە و تا یەک هەفتەی تر غازەکە کۆگا دەکەن و لەبری سووتاندن بەکاری دەهێنن، ئیدی ئەو دوکەڵە رەشە نامێنێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

سێ منداڵ بەهۆی دووکەڵی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا

سێ منداڵ بەهۆی دووکەڵی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا

غازی بۆریە شکاوەکەی کەرکوک گیرایەوە و دەستکرا بە چاککر...

غازی بۆریە شکاوەکەی کەرکوک گیرایەوە و دەستکرا بە چاککردنی