4 بابهتى تێدا باسكراوه
وهزارهتى پێشمهرگه خولی جەنگی ئەلیکترۆنی کۆتایی پێهێنا
فهرهاد حهسهن
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دهڵێت، ئەمڕۆ خولی دوو رۆژەی (جەنگی ئەلیکترۆنی) یان لە بەڕێوەبەرایەتی هۆشیاری نیشتمانی، کۆتایی پێهێناوه، کە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیهكهیان و پلانی مەشقی ساڵی 2025 ی وەزارەتی پێشمەرگە جێگیرکرابوو.
له خولهكهدا 15 کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری بهشداریان تێدا كردبوو و لە کۆتایی خولەکەشدا، بڕوانامە بە بەشداربوواندا بەخشرا.
لە ماوەی خولەکەدا، چوار وانەی سەرەکی پێشکەشکران کە بریتی بوون لە جەنگی ئەلیکترۆنی، سایکۆلۆژیای سەربازی، جەنگ لە سەردەمی ژیری دەستکرد و زانستی کۆمپیوتەر.
وانەبێژەکان کە ئەفسەر و کارمەندانی شارەزای بەڕێوەبەرایەتی هۆشیاری نیشتمانی بوون، بە شێوەیەکی زانستی و پیشەیی بابەتەکانیان شیکردەوە و زانیاری پێویستیان بە بەشداربووان بەخشی و بەشداربووان بە پرسیار و تێبینی بەشداری چالاکانەیان لە وانەکاندا کرد، کە وایکرد بابەتەکان روونتر و سوودبەخشتر بن.