سەگى بێلانە پەلامارى داوە

سەگى بیلانە هەردوو قاچى جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى  گەستووە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى سلێمانى، دڵنیایى دەدات لەبارەى دۆخى تەندروستى جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى کە بەیانى ئەمڕۆ، لەلایەن ژمارەیەک سەگى بێلانەوە پەلامار درابوو.

بەڕێوبەرایەتییەکە لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت، دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەناو پرۆژەی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، لەلایەن ژمارەیەك سەگی بێلانە پەلاماری دراوە و هەردوو قاچی گەستراوە و برینداربووە.

ئاشکراشى کردووە، دکتۆر هێرش سەردانى نەخۆشخانەى کردووە و چارەسەرى پێویستى وەرگرتووە و لە ئێستادا بارى تەندروستى جێگرە و لە دەوامى فەرمیدایە.

سەگەکان چۆن پەلامارى منداڵەکەیاندا و کوشتیان؟

سەگەکان چۆن پەلامارى منداڵەکەیاندا و کوشتیان؟