كۆمپانیایه‌كى گه‌یاندن جێبەجێی دەکات
پرۆژەی لەبری سەوزکردن باخچەیەک بۆ کۆمەڵگەیه‌كی پەروەردەیی هه‌ڵه‌بجه دروستده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵبجه پڕۆژه‌ى ه‌برى سه‌وزكردنى به كۆمپانیایه‌كى گه‌یاندن جێبه‌جێ كرد، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌یان كرد كه پڕۆژه‌كه‌ى تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
كۆمپانیاكه‌ى گه‌یاندن ئاسیاسێله و پڕۆژه‌ى سه‌وزكردنه‌كه‌ش دروستکردنی باخچەیەک بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخ.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ سەردانی کۆمەڵگەی پەروەردەی هاوچەرخیان کردووه، به‌مه‌به‌ستى گەیاندنی بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی باخچەیەک لە کۆمەڵگە پەروەردەییەکە.
وتیشی “به‌شێكی ئه‌م پارەیەش بۆ چاکسازی دڵۆپاندنی نەمام و درەختەکانی رێگای گوندی خەرپانی بوو كه دەستەی سەوزکردنی گونده‌كه‌ش ئاماده‌بوون”
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بڕى ئه‌و 10 ملیۆن دیناره لە چواچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی لەبری سەوزکردنی یەک تاوەری گەیاندن بووه لە لایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە .
پڕۆژەی لەبری سەوزکردن یەکێكە لەو پڕۆژە گرنگانەی کە فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە پێی هەڵدەسێت کە بریتیە لە زیادکردنی رووبەری سەوزایی لە پڕۆژەکاندا، هەر پڕۆژەیەکیش لە رووبەرەکەیدا، مەودای زیادکردنی سەوزایی نەبێت، ئەوا لە شوێنێکی دیكه کە فەرمانگەی ژینگە بۆی دیاریدەکات، پڕۆژەكه جێبەجێدەکات.