چارەنووسی 13 کەس دیارە

یەختێک لە دەریای ناوەڕاست بە 74 کۆچبەرەوە تێکشکاوە

964+

ئەحمەد مستەفا

تازە گەیشتووە بە رێکخراوەکان، ئەمڕۆ شەممە لە سنوورە ئاوییەکانی لیبیا یەختێک بە 74 کۆچبەرەوە تێک شکاوە و تەنیا چارەنووسی 13 کەسیان دیارە، روون نییە کۆچبەری کورد لەنێو یەختەکە بوون یان نا، بەڵام هەڵگری رەگەزنامەی جیاواز هاوشان بوون لەو گەشتەدا.

تیمی دەریاوانی لیبیا، هەرزوو بەدۆخەکەیان زانیوە و گەڕان بەدوای بێسەر و شوێنەکاندا، دەستی پێکردووە.

ئەمشەو 13.9.2025، پێشڕەو عەبدوڵا، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا بە 964ی وت، یەختەکە لە سنووری ئاوی لیبیا تێکشکاوە، زۆری و بۆری ناو یەختەکە و بوونی تێکەڵەیەک لە هەڵگری رەگەزنامەی جیاوازی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست وای کردووە، گومان بکەین کوردیش لەناو یەختەکەدا بووبێ.

ئێستا لیبیا یەکێکە لە دەرچە گەرمەکانی تێپەڕین بەرەو ئەوروپا لە سنوورە ئاوییەکەیەوە، ئەو وتی. ئێستا کۆچبەران وەک تەکنیک فێری ئەوە بوون، بە تێکەڵی و لە یەختی جیاواز گەشتە قاچاغەکەیان دەکەن.

دیمەنێکی ڤیدیۆیی بۆ 964 نێردراوە دەردەکەوێ، 13 کۆجبەر کە خەڵکى وڵاتانى ئەفریقین، لەلایەن هێزی دەریاوانی لیبیاوە رزگار کراون، هەروەها تەرمێکیش دەردەهێنرێتەوە.

لەبارەی ناجێگری دۆی دەریا و شەپۆلی ئاو، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا وتی، شەپۆلی ئاو لە دەریای ناوەڕاست و ئیجە، لە هیج کات و ساتێکدا ئامانی نییە و سیقەی لەسەر نییە.

کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: 148 هەزار هاونیشتمانی کۆچیا...

کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: 148 هەزار هاونیشتمانی کۆچیان کردووە