رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگیرێتەبەر

میکسەرێک شەقامى نزیک یەکتربڕى ئارامى پیسکرد

964+

وریا فەتاح

میکسەرێک کە بۆ کۆمپانیایەکى شارى سلێمانى کارى کردووە، ئەمڕۆ شەقامێکى شارەکەى پیسکردووە و رۆیشتووە، شارەوانی شارەکەش دۆزیویەتەوە و داوا لە کۆمپانیاکە دەکات، شەقامەکە پاک بکاتەوە.

شارەوانى سلێمانى بڵاوى کردەوە،” ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی رژانی کۆنکرێتی ئامێری میکسەری یەکێک لە کۆمپانیاکانی شاری سلێمانی کە ناوی کۆمپانیاکە لامان پارێزراوە، بۆتە هۆی پیسبوونی شەقامی نزیک یەکتربڕی ئارام”.

شارەوانى جەخت لەوە دەکاتەوە، سەرەڕاى گرتنەبەرى رێکارى یاسایى لە بەرامبەر کەمتەرخەمى ئەو کۆمپانیایە و سەرپێچیکردنى رێنماییەکە، داواش دەکات، کۆمپانیاکە بە پەلە هەست بە پاککردنەوەى شەقامەکە.

لەسەر پیسکردنى ژینگە دوو کەس دەستگیر کران

لەسەر پیسکردنى ژینگە دوو کەس دەستگیر کران