وەزارەتی ناوخۆی عێراق:

پۆلیسی خۆبەخشمان بۆ ‌هێزەکانی سنوور ناوێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هیچ دەرفەتێك نەڕەخسێندراوە بۆ چوونە رێزی هێزەكانی سنووری بە سیفەتی پۆلیسی خۆبەخش.

ئەمڕۆ هەینی 12.9.2025 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێكدا روونیكردەوە، ئەم هەواڵانە راست نین كە لە هەندێك پێگەی سۆشیال میدیا بڵاوكراونەتەوە، كە باس لە كردنەوەی دەرگای وەرگرتن لە ریزی هێزەكانی سنوور هەیە بۆ پۆلیسی خۆبەخش.

هەروەها دەڵێن، “ئێستا هیچ دەرفەتێكی لەم جۆرە لە ئارادا نییە، ئەگەریش هەر بانگەوازێک بۆ کاری خۆبەخشی هەبێت، ئەوا لە ماڵپەڕە فەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆ رادەگەیەندرێت”.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە سنوری سوریا قاچاخچێتی چەک نە...

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە سنوری سوریا قاچاخچێتی چەک نەکراوە