زێر و دۆلار له هه‌ڵكشان ناوه‌ستن
لە یەک مانگدا بەهای زێری عەیارە 21 نزیکەی 63 هەزار دینار زیادیکردووە
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
نرخی زێر و دۆلار تا دێت رووە هەڵکشان دەچن، نیازییان نییه دابه‌زن، به به‌راورد به مانگی رابردوو نرخی زێری عەیارە 21، 63 هه‌زار دینار چووەتە سەر بەهاکەی، دۆلاریش نزیكه‌ی چوار هه‌زاری چووه‌ته‌سه‌ر.
ئەوانە لە بازاڕ مامەڵەی زێڕ و دۆلار دەکەن، پێیان وایە، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، راسته‌خۆ یه‌كسانه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێر و پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر راسته.
كه‌یفی خۆشناو، وته‌بێژی بازاڕی دۆلاری هه‌ولێر، به 964ـی وت، چه‌ند هۆكارێك هه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل و كێشهناوخۆییەكانی عێراق و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات نرخی دۆلار به‌به‌رده‌وامی به‌رز بێته‌وه، له ئێستادا هیچ ئه‌گه‌رێكی دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی نییە.
نرخی زێر و دۆلار له مانگی هه‌شت و نۆ به‌م شێوه‌یه جیاوازی به‌سه‌رداهاتووه:
10.8.2025
ئۆنسەی زێڕ 3397 دۆلار
زێری عه‌یار 21بەرامبەر 670هەزار دینار
زێڕی عهیلر 18 بەرامبەر 575 هەزار دینار
100 دۆلار 139هه‌زار 950 دینار
10.9.2025
ئۆنسەی زێڕ 3 هه‌زار 645 دۆلار
زێری عه‌یار 21 بەرامبەر 733 هەزار دینار
زێڕی عه‌یار 18 بەرامبەر 629 هەزار دینار
100 دۆلار 143 هه‌زار 600 دینار
ئەمڕۆ چوارشەممە 10.9.2025، عه‌بدوڵا ئیكرام، جێگری به‌ڕیوه‌به‌ری سه‌ندیكای زێرێنگران بۆ 964 دوا و وتی، زێر ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه له به‌رزبوونه‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه، زۆر هۆكاریش هه‌یه بۆ ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه، رانه‌وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان روسیا و ئۆكڕانیایه، هەروەها كۆبوونه‌وه‌ی وڵاته زلهێزه‌كان له چین.
جیاواز لەوە، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سو‌و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، رۆشتنی هێزی ئه‌مریكا بۆ فه‌نزوێلا، كه وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به زێر و نه‌وت، ئه‌گه‌ری دابه‌زینیشی كه‌مه و ئه‌گه‌ر داشبه‌زێت كه‌م داده‌به‌زێت.
له‌باره‌ی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێر و دۆلار به‌یه‌كه‌وه، عه‌بدوڵا ئیكرام و كه‌یفی خۆشناو، وتیان، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار راسته‌خۆ یه‌كسانه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێر و پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر راسته، ئه‌مه بۆ ناوخۆ، به‌ڵام له جیهاندا ئه‌م هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه‌یه و دۆلار به‌رزبێته‌وه زێر داده‌به‌زێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا