نۆ رۆژ مانه‌وه‌

دوو تووشبووه‌كه‌ى تاى خوێنبه‌ربوونى دهۆك به‌سه‌لامه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌ه‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك ئاشكراى ده‌كات ئه‌و دوو تووشبووه‌ى تای خوێنبه‌ربوون له‌ پارێزگاكه‌یان تۆمار كرابوون، دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست، به‌سه‌لامه‌تى گه‌ڕێندراوه‌نه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

دواى چه‌ند رۆژێك له‌ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رییه‌كان و چاودێریكردنیان له‌لایه‌ن پزیشكانى تایبه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ به‌ ته‌ندروستییه‌كى جێگرى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌كانى خۆیان.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ بۆ رێگرى كردنى له‌ جارێكی دیكه‌ى تووشبون ى هاوڵاتیان به‌م په‌تایه‌ ته‌ندروستى و ڤیتَێرنه‌رى پارێزگاكه‌ به‌هاوكارى كارى رشاندنى گه‌وڕى ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك دوور له‌و په‌تایه‌.

وەزارەتی تەندروستی رۆژى 30.8.2025 بڵاویكردەوە، توشبووانى په‌تاكه‌ دوای سەردانی نەخۆشخانە و گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی، ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م په‌تایه‌یان گرتووه‌ و هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ تاوه‌كو ه‌مڕۆ له‌ژێر چاودێری پزیشكدا بوون.

تای خوێنبه‌ربوون هه‌ر ماوه‌ و پێویستە خۆتانی لێ بپار...

تای خوێنبه‌ربوون هه‌ر ماوه‌ و پێویستە خۆتانی لێ بپارێزن

"بڵاوبوونه‌وه‌ى تاى خوێنبه‌ربوونی ئاژەڵ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ نییه‌"