دواى هەڕەشەکان

رێکخراوى CPTـى ئەمریکى: سەنتەرى میترۆ بەردەوام دەبێت

964+

وریا فەتاح

رێکخراوى CPTـى ئەمریکى، پشتیوانى بۆ سەنتەرى میترۆ دەردەبڕن و جەخت لە بەردەوامى سەنتەرەکە دەکەنەوە.

دواى هەڕەشە و فشارەکان لەسەر سەنتەرى میترۆ، ئەمڕۆ شەممە 6.9.2025، کامەران عوسمان، بەرپرسى دیسکى مافى مرۆڤ لە رێکخراوى CPTـى ئەمریکى، سەردانى سەنتەرى میترۆى کرد.

کامەران عوسمان لەبارەى سەردانەکەیان بە 964ـى وت،” سەردانەکە بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامی سەنتەری میترۆ”.

وتیشى،”سەنتەری میترۆ و کارمەندە بەڕێزەکانی، بەگیانێکی ئازایانە و موکڕتر لە جاران، بۆ پاراستنی مافی رۆژنامەوانان و میدیاکاران لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن”.

“هەر وەکو خۆیان دەڵێن میترۆ سەروپێخانە نییە تاوەکو حزبێک لافیتەیەک لە دەرگاکەی بدات و بڵێت داخرا، دەبێت کاری بەرگریکارانی مافی مرۆڤ رێز لێگیراوبێت و ئازادی ڕادەربڕین بە هەموو نرخێک بپارێزرێت”، کامەران عوسمان واى وت.

میترۆ سەروپێخانە نییە تا حزبێك لافیتەیەك بە دەرگاكەیە...

میترۆ سەروپێخانە نییە تا حزبێك لافیتەیەك بە دەرگاكەیەوە هەڵبواسن بنووسن دامانخست