رووداوی هاتوچۆ لە قوشتەپە
کەسێک گیانی لەدەست دا و شەشی دیکەش بریندار بوون
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لەسەر رێگای هەولێر – قوشتەپە، حەوت کەس کە وەستای سپیکاری بوون بە ئۆتۆمبێلێکی پیکاب نیسان لەگەڵ بارهەڵگرێک تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، لە ئەنجامدا شۆفێری پیکابەکە گیانی لەدەست دا و شەش کەسەکەی دیکەش بریندار بوون.
رەنجدەر عەبدولڕەحمان، خوارزای ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بە 964ی وت،” رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ بووە، خاڵم لەگەڵ چەند وەستا و کرێکارێک بووە، لە گوندی کەردزەوە بەرەو هەولێر هاتوون و تووشی رووداوەکە بوون، خاڵم گیانی لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش بریندار بوون”.
وتیشی،” خاڵم تەمەنی سەروو 30 ساڵە و خاوەنی دوو منداڵە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێر”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا